له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا رژێمی سه‌رکوتگه‌ری جمهوری ئیسلامی ئێران له‌تاوانێکی دیکه‌یدا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و دژی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی نه‌یاری ئه‌و رژێمه، (5) زیندانی سیاسی که (4)یان خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستانی ئێرانن، له زیندانی (ئه‌وین) له‌تاران له‌سێداره‌دا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه‌دا کۆمیته‌ی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-حیکمه‌تیست هاوکات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هێزه ئۆپۆزیسۆنه‌کانی دیکه‌ی ئێران وکوردستان بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی یانکردوه له سه‌راسه‌ری شاره‌کانی کوردستاندا و داوایان له خه‌ڵکی کوردستانی ئێران کردوه که رۆژی پێنجشه‌ممه 13ی ئایار بۆنیشاندانی ناره‌زایه‌تی و توڕه‌یی گشتییان له رژێمی ئینسانکوژی جمهوری ئیسلامی مانگرتنی گشتی به‌رپابکه‌ن.
ئێمه له‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای ریسواکردنی تاوانی له‌سێداره‌دانی ئه‌و (5) هه‌ڵسوڕاوه سیاسیه له‌لایه‌ن رژێمی کۆنه‌په‌رست وئینسانکوژی جمهوری ئیسلامیه‌وه، هاوخه‌می دڵسۆزانه‌ی خۆمان بۆ که‌سوکارو هاورێیانیان راده‌گه‌یه‌نین. پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌باتی به‌رهه‌قی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان دوپات ده‌که‌ینه‌وه و به‌ته‌واوی توانامه‌وه پشتگیری له‌بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین و خۆمان به به‌شێك له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئێران ده‌زانین له‌پێناو له‌گۆڕنانی رژێمی پڕتوکاو و دارزیوی ئیسلامی و گه‌یشتن به ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
بژی خه‌باتی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران بۆروخاندنی رژێمی ئیسلامی!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
10/05/2010
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر